76
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له چه‌ندین زیندانی ئێران بۆ ١٩هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ به‌ندكراوی دیكه له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌زهه‌بی له زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره، ئێڤین، قزلحه‌سار و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، كرماشان، عادل ئابادی شیراز، نه‌غه‌ده، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، خۆڕه‌م ئاوا، سه‌قز و …هه‌تد بۆ نۆزه‌ده‌هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران مانیان له خواردن گرتووه.