34
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، كه‌شاوه‌رزانی خووزستانی بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
پێشتر ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی به‌ڵێنی به كه‌شاوه‌رزان دابوو كه له ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌ت دا پاره‌ی گه‌نمی كڕدراوی جووتیاران په‌رداخت بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه. له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا كه‌شاوه‌رزانی خووزستان چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان له شاری ئه‌هواز، دروشمی “چی تر به به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسانی ڕژیم ناخڵه‌تێن”یان به‌رز كرده‌وه.