38
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل مه‌دره‌سه‌یه‌كیان له ئۆردووگای نه‌سیرات بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه تا به ئه‌مڕۆ، ٣٦ هه‌زار و ٥٨٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٣ هه‌زار و ٧٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له سێ هێرشی دیكه بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه، ٣٦ فه‌له‌ستینی بوونه قوربانی و ١١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.