ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠ كه‌س به‌ بیانووی شه‌یتان په‌ره‌ستی له‌ مازه‌نده‌ران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی عه‌باس ئابادی مازه‌نده‌ران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه‌ ١٨ پیاو و ١٢ ژنیان به‌ بیانووی شه‌یتان په‌ره‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و ٣٠ كه‌سه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌موویان گه‌شتیار بوون و هێزه‌كانی ڕژیم به‌ بیانووی هه‌ڵگرتنی هێماكانی شه‌یتان په‌ره‌ستی و خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكولی هه‌موویانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان كه‌س له‌ چه‌ند شاری ئێران به‌ هه‌مان بیانوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net