به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، پاش شه‌ش مانگ به‌ندكرانی نایاسایی، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، له‌ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ساخته‌یان خستووه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ناوبراو له‌به‌رده‌م قازی دا هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌، ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌ شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو،بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگوێزرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net