ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا و سه‌ركه‌وتنی ڕاستگه‌راكان

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا كۆتایی پێهات و ده‌نگده‌رانی ٢٧ وڵاتی ئیتحادییه‌ی ئورووپا زۆرترین ده‌نگیان به‌ حیزبه‌ ڕاستگه‌راكان دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، حیزبه‌‌ سه‌وز و لیبڕاڵه‌كانی ئورووپا هه‌ر یه‌كه‌و ٢٠ كورسی پاڕله‌مانیان له‌ده‌ست داوه‌ و حیزبه‌ ڕاستگه‌راكان زۆرترین كورسییه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ فه‌ڕانسه حیزبه‌كه‌ی ماریه‌ن لۆپه‌ن سه‌ركه‌وت و ئیمانۆئێل ماكڕۆن ناچار به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاڕله‌مان و دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بووه‌. له‌ وڵاتی ئاڵمان، حیزبی ڕاستگه‌رای “ئاڵنترناتیو بۆ ئاڵمان” دوای حیزبی دیمۆكرات مه‌سێحی زۆرترین كورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net