36
ڕێكخراوی جیهانی كۆچبه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان،ڕایگه‌یاند: به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران٢٦٠ سه‌رنشینه‌وه، له كه‌نارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن نووقمی ئاو بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشه‌یتدپرێس، له ئاكامی نووقم بوونی ئه‌و به‌له‌مه‌دا، ٤٩ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤٠ كه‌س ون بوون. زۆربه‌ی په‌نابه‌ران خه‌ڵكی وڵاتانی ئێتیووپی و سوومالی بوون و گه‌ڕان به دوای ته‌رمی ونبووان دا به‌رده‌وامه. به وته‌ی ڕێكخراوی جیهانی كۆچبه‌ران، له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٣ی زاینی، هه‌زار و ٤٠٠ په‌نابه‌ر له ڕێڕه‌وی ئاوی یه‌مه‌ن بۆ كه‌نداوی فارس گیانیان له‌ده‌ست داوه.