57
					
					
                    
						                    
                
            
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه “لوقمان عه‌بدۆڵڵازاده” له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاری به‌رپرسانی زیندانی ورمێ مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، “لوقمان عه‌بدۆڵڵازاده” له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تی به‌رپرسی زیندانی ورمێ له‌گه‌ڵ ئازادكردنی، هه‌روه‌ها گوشار و ئه‌زیه‌ت و ئازاری مه‌ئموورانی زیندان مانی له خواردن گرتووه. له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ورمێ هیچ بایه‌خێكی به داخوازییه‌كانی لوقمان نه‌داوه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.
 
			         
			         
			         
                    