49
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وڵامی داخوازییه‌كانیان هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوتگه‌ران بووه. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.