34
كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌دان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند به بیانووی قه‌رزداربوون به شیركه‌تی میللی گازی ئێران ماوه‌ی سێ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، كارگه‌رانی ئه‌و ناوه‌نده تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكاران خوازیاری زیادكردنی ٤٥ له سه‌دی ئاستی حه‌قده‌ست، جێبه‌جێكردنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.