كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ سه‌ربه‌نده‌ر و زاهیدان

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌دارییه‌كانی سه‌ربه‌نده‌ر و ناحیه‌ی ٣ی زاهیدان، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری سه‌ربه‌نده‌ر ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ مانیان گرتووه‌، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ و زبڵ و خاشاكێكی زۆر له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌. كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی سه‌ربه‌نده‌ر و ناحیه‌ی ٣ی زاهیدان له‌ ئاست نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net