به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، زیاتر له سێ هه‌زار شارومه‌ندی به‌لووچیان ڕفاندووه.
ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به سپای پاسداران ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: سێ هه‌زار و ٧٨ شارومه‌ندی به‌لووچ له ڕاستای ڕێگری كردن له سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی له‌و پارێزگایه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه چوار منداڵی به‌لووچ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. شایانی باسه كه ناسناوی ئه‌و چوار منداڵه به‌لووچه بریتیه له: “عه‌بدۆڵڵا سدیقی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “مه‌حموود زردكووهی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، “ئیسماعیل به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ.