گیانله‌ده‌ستدانی ٤٠ كه‌س له‌ هێرشی ئیسلامگه‌راكان له‌ كۆنگۆ

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، گرووپه ئیسلامگه‌راكان له‌ وڵاتی كۆنگۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی لۆبرۆ و ٤٠ كه‌سیان كوشت.

گرووپی ئیسلامگه‌رای “هێزه‌كانی دیمۆكراتێكی یه‌كگرتوو” كه‌ سه‌ر به‌ داعشه و زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی ئۆگاندان ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه‌. چه‌كدارنی ئه‌و گرووپه پێشتر له‌ گوندی مه‌سیحی نشینی ماسالا، سه‌ری ٦٠ كه‌سیان بڕیبوو. ئه‌و گرووپه له‌ ساڵی ٩٩ی زاینی درووست كراوه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسیاره‌تی قه‌تڵی هه‌زارانی كه‌سی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ژووئه‌نی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌وه‌ كوژراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net