سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو شارومه‌ند له‌ یاسووج و ئه‌هواز

 

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی یاسووج و ئه‌هواز به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د توره‌نگ” و “یاسین موسه‌وی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

“محه‌ممه‌د توره‌نگ” شارومه‌ندی خه‌ڵكی یاسووج و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌وباوه‌یه‌كی مه‌سێحی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ ناوی “یاسین موسه‌وی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان سزا دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net