111
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی داروورگهر له تاران له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، كارخانه‌ی دارووگه‌ر به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی تووشی كیشه‌ی دارایی بووه و زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناونده سه‌نعه‌تییه له سه‌ر كار ده‌ركراون. ئێستا ٤٢ كرێكار به ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له‌و كارخانه كار ده‌كه‌ن و چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی په‌رداخت نه‌كردووه و تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون.