72
میدیای بی بی سی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له مه‌رگی په‌نابه‌ران كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، گاردی ساحیلی یۆنان به ئه‌نقه‌ست په‌نابه‌رانیان فڕێ داوه‌ته نێو ئاو و بوونه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یك په‌نابه‌ر. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ری دیكه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌له‌مه‌كه‌یان له نێو ده‌ریا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا به بێ ئیمكانات به‌ره‌ڵا كراوه تاكوو گیان بسپێرن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦٦ په‌نابه‌ر له كه‌نارئاوه‌كانی ئیتالیا به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌م گیانیان له ده‌ست داوه و زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌فغانستان و ئێران بوون.