30
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “عه‌دنان خوسره‌وی” به هۆی به‌رقگرتوویی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌دنان خۆسره‌وی” له كاتی كاركردن له گوندی “مهنسوورئاقا”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شاهۆ، تووشی به‌رقگرتوویی بووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. ئه‌و كرێكاره برینداره پاش یه‌ك ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان، ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.