71
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی یۆنان ڕێگه‌یان نه‌دا چه‌ك و چۆڵ بارگیری و بۆ ئیسڕائیل ڕه‌وانه بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شتییه‌كی ئیسڕائیلی له به‌نده‌ری پایرۆسی یۆنان چاوه‌ڕێی بارگیری چه‌ك و چۆڵ و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئیسڕائیل بووه، به‌ڵام كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ر ڕێگه‌یان نه‌داوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باری ئه‌و كه‌شتیه بكرێت. به وته‌ی فدارسیۆنی جیهانی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان، خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی له كرێكارانی ناڕازی كردووه، به‌ڵام كرێكاران پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه و درێژه‌یان به چالاكییه‌كه‌یان داوه.