بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

 

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری به‌ندكراوانی ڕاگیراو له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری، گوشاریان بۆ زیندانیان هێناوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌رونده‌سازیان لێ كردوون.

ڕۆژی هه‌ینی ١ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئێران، په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ده‌بن. له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه به‌ندكراوانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوربانیانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامین و ڕایده‌گه‌ینین كه‌ هیچ بایه‌خێك به‌و شانۆگه‌رییه‌ ناده‌ین. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ سارێژی ئێش و ئازاره‌كانی خامنه‌یی ساز كراوه‌ و هه‌موو شتێك مۆهه‌ندیسی كراوه‌ و پێوه‌ندی به‌ خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگاوه‌ نییه‌. هه‌موویان بۆ تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وه‌ڵات و گیرفانی خه‌ڵك دێن و باشترین ڕێگا بایكۆتكردنی ئه‌و نمایه‌شه‌ قێزه‌ونه‌یه‌‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net