62
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به ناوی “الف”، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی دادیاری شاری ڕه‌ی به ناوی “خان ئابادی” بۆ سه‌ر هاوژینه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به چوار مانگ زیندان مه‌حكووم كرا‌و و كاتێك هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی زیندانی كردووه بۆ ئه‌وی چاوی پێ بكه‌وێت، دادیاری شاری ڕه‌ی ئازاری جنسی ئه‌و ژنه‌ی داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌رۆكی زیندان به ناوی “عه‌زیزی” هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و به‌ندكراوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی ڕابگرێت تاكوو له ڕێگه‌ی زیندانه‌وه به‌دوداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی بكرێت.