ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی سه‌ردووشی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “ئێدریس دادڕه‌س” و مێرمنداڵێكی به‌لووچی خه‌ڵكی ده‌شتیاری به ناوی “محه‌ممه‌د جه‌ننه‌ت” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له مه‌ریوان، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “ئێدریس دادڕه‌س” و ناوبراویان له پێش چاوی هاوژین و منداڵه‌كانی به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی ده‌شتیاری به ناوی “محه‌ممه‌د جه‌ننه‌ت”، به بێ هۆكار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ناوه‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی زاهیدان ڕاگوێزراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینیش، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو به ناوی “عه‌بدۆلڕه‌ئووف بارانی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٧ كه‌سی دیكه له ئێرانشار و سه‌رباز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه سێ كه‌سیان ئازاد كراوه و چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه سیاسیه و چوار به‌ندكراوی دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.