داواكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بۆ ئازادی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

دایكی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌ گرته ویدیۆیه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی، داوای له‌ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی كردووه‌ ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره‌ ئازاد بكات.

“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی سنه‌ ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. “شه‌ریف محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌” تۆمه‌تبار كراوه‌ و ناوبراو ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه‌. “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی شه‌ریفه‌ كه‌ له‌ چالاكانی كرێكاری شاری ڕه‌شته‌، ڕۆژی ٢٢ی جۆزه‌ردان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی هه‌مان مانگ به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net