29
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت،گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، ٢٢ هه‌زار كرێكار له زیاتر له ١١٥ شیركه‌ت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان په‌یوه‌ست به كارزاری ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنیلی نه‌وت، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.