68
به‌یانی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی سه‌راسه‌ری ئێران بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، ٢٢ هه‌زار كرێكار له ١١٥ شیركه‌ت دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه. كرێكارای ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.