ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، زیاتر له سه‌د كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بایكۆت كرد.
به‌شێك له‌و به‌ندكراوانه‌ی حازر نه‌بوون له هه‌ڵبژاردن دا به‌شدرای بكه‌ن بریتی بوون له: “موسته‌فا تاج زاده”، “عه‌بدۆڵڵا مۆئمنی”، “محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی”، “عه‌لیڕه‌زا به‌هه‌شتی شیرازی”، “ڕه‌ه‌زا شه‌هابی”، “بێهزاد قوربان نژاد”، “ئه‌میر سالار داوودی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “فائیزه هاشمی”، “سپیده قوڵیان”، “وی‌دا ڕه‌بانی”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “گوڵڕۆخ ئیرایی” و “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سپای پاسداران له به‌لووچستان به دانیشتووانی سه‌ر سنووری ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردن دا نه‌كه‌ن، له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌لووچ ده‌نگیان نه‌دا و له هه‌ندێك ناوچه سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان ئاگر دا.