به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت پاش تۆمه‌تباركردنی به به‌غی ئه‌مجاره له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له به‌رواری ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی سنه گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له زیندانی سنه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “سیرووس فه‌تحی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ڕه‌شت له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ری و به تۆمه‌تی ناڕه‌واوی به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژیه كه سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی ئێران و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریف محه‌ممه‌دی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون.