55
له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٤٨ منداڵی به‌لووچ له هووتهكهكانی ده‌شتیاری له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له ساڵانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی به‌ڵێنی دابوو كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن بۆ ده هه‌زار گوندی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان دابین بكات، به‌ڵام ته‌نیا ٤٠ له سه‌دی پڕۆژه‌كه ئه‌نجام دراوه و گوندنشینان هێشتا له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌شن. به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می لووله‌كه‌شی ئاو، منداڵانی به‌لووچ ناچارن له هووته‌ك(چاڵاو) ئاو بێنن و ساڵانه چه‌ند منداڵ ده‌كه‌ونه نێو گۆماوه‌كان و ده‌خنكێن یان ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری گاندۆ(تیمساح) و له ناو ده‌چن.