“ئیسماعیل گرامی” كرێكاری خانه‌نشینكراو و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن دادسه‌رای تارانه‌وه بانگهێشت كرا، هه‌روه‌ها دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “ئیره‌ج تهوبهییهای نه‌جه‌ف ئابادی” و “حسێن ئه‌شره‌فی” له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه به زیندان مه‌حكووم كراون.
ڕۆژی ١٦ی پووشپه‌ڕ، “ئیسماعیل گرامی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی له لقی هه‌زار و ٢٧ی دادسه‌رای قودووسی تاران حازر بوو. پارێزه‌ری ئه‌و چالاكه كرێكارییه به قازی وتووه كه به‌پێی ئه‌سڵی ٢٧ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌شداری له كۆبوونه‌وه مافی هه‌ر شارومهندێكه و ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانی له مافی خۆیان به‌رگریان كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “ئیره‌ج تهوبهییهای نه‌جه‌ف ئابادی” و “حسێن ئه‌شره‌فی” له‌لایه‌ن لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئیسفه‌هان به زیندان مه‌حكووم كراون. “ئیره‌ج تهوبهییها” به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم و دوو ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها “حسێن ئه‌شره‌فی” به یه‌ك ساڵ زیندان سزا دراوه و بڕیاره ڕه‌وانه‌ی زیندان بكرێت.