ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی سوید له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم و گۆتنبێرگ له دوو ئاكسیۆنی شكۆداردا وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، پشتیوانی خۆیان له‌و به‌ندكراوه ده‌ربڕی و خوازیاری شه‌ریفه و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. هاوڕێ “ئه‌میر جه‌وادی له‌نگڕوودی” له ئاكسیۆنه‌كه‌ی گۆتنبێرگ قسه و باسی بۆ ئاماده‌بووان كرد و له كۆتایی دا به‌شداربووان دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام”، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “ژن،ژیان،ئازای”یان به‌رز كرده‌وه.