كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كاغه‌زسازی دیبای شووشته‌ر ماوه‌یه‌كی زۆره له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.
كارخانه‌ی كاغه‌زسازی دیبای شووشته‌ر ماوه‌ی شه‌ش مانگه كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه داده‌خرێت و هه‌ر جار كراوه‌ته‌وه به كه‌مترین هێزی كار و ئاستی وه‌به‌رهێنان كاری كردووه. له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا، كرێكارانی ئه‌و ناونده چه‌ند جار له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام خاوه‌نكار بڕیاری ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كیانی ده‌ر كردووه و چه‌ند كرێكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌ی دواخراون و ده‌ڵێن: له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و هیچ ناوندێكی ده‌وڵه‌تی و قه‌زایی بایه‌خ به داواكارییه‌كانیان نادات.