36
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده مانگ حه‌قده‌ست، یه‌ك ساڵ و نیو حه‌قی بیمه و ٨ ساڵ سه‌نه‌واتی كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی میترۆی ئه‌هواز په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران بیلاتكلیف ماونه‌ته‌وه. هه‌ر جار و په‌یمانكارێك گرێبه‌ستی نوێ له‌گه‌ڵ شاره‌داری ئه‌هواز واژۆ ده‌كات، به‌ڵام هیچ یه‌كێان به‌ڕێوه ناچێت و داخوازی كرێكاران له‌سه‌ر زه‌وی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاره‌نووسی پیشه‌یی ١١٣ پارێزوانی ئه‌و پڕۆژه‌یه نادیاره و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.