36
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی دیبای شووشته‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی دیبای شووشته‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردۆوه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان مانیان گرتووه و داوای كرانه‌وه‌ی كارخانه، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان بوون.