38
ڕه‌عنا كوركور” خۆشكی “موجاهد كوركور” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام كه له زیندانی پاكده‌شت زیندانی كراوه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه.
“ڕه‌عنا كوركور” ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی و كوشتن” تۆمه‌تبار كرا. “نگار كوركور” خۆشكی دیكه‌ی موجاهد به‌هۆی چالاكیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خراوه‌ته ژێر چاودێری و چه‌ند جار بانگهێشتی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان كراوه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی كوركور نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌عنا و نیگارن و داوا له ناونده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن هانایانه‌وه.