84
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شیركه‌تی مامووت هه‌ڵكه‌وتوو له ٢٠ كیلۆمتری ئۆتووبانی كه‌ره‌ج – قه‌زوێن دوو هه‌زار كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
شیركه‌تی مامووت به‌رهه‌مهێنه‌ری كانتینهر، كانێكس و یه‌خچاڵی بارهه‌ڵگره و پێنج هه‌زار كرێكاری هه‌یه.ڕۆژ ٢١ی پووشپه‌ڕ كرێكارانی شیفتی یه‌ك له‌سه‌ركار حازر بوون و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له ڕێگه‌ی كورته نامه‌وه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه دوو هه‌زار كه‌سیان له‌سه‌ركار ده‌ركراون. بێكاركردنی دوو هه‌زار كه‌س له سێ شیفتی كاری شیركه‌تی مامووت له حاڵێكدایه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده زیاتر له شه‌ش ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و هێشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.