86
ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشووتی وڵاته‌كانی ئاڵمان و به‌ریتانیا ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه.
ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فه‌رانكفۆرت، كۆڵن و هامبوورگی ئاڵمان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون. له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیاش به هه‌مان شێوه، ئێرانیانی ئازادیخواز په‌یوه‌ست به كارزاری پشتیوانی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون و داویان كرد سزای ئێعدام له ئێران به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێته‌وه و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكرێن.