ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به چالاكییه سنفییه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” له شیركه‌ت واحدی تاران، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوو.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی خستووه‌ته سه‌ر دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “ڕه‌زا شه‌هابی” و بێبه‌ری كردنی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌ی له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانیی و بێهداشتیه‌كان، به توندی شه‌رمه‌زار و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بووه. ئه‌و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی له ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشێل و زیندانی وه‌كوو ئامرازێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌كار بردووه.