به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی له مافه‌كانی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، قازی په‌روه‌نده‌كه ڕێگه‌ی به پارێزه‌ره‌كانی نه‌داوه تاكوو چاویان به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه بكه‌وێت. له یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردن دا، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه به به‌غی و ئه‌ندامه‌تی له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام مافی به‌رگری به وریشه مورادی نه‌درا و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌كانی نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ قازی دا قسه بكه‌ن. “وریشه مورادی”، ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه و به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.