49
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، خۆێندكارانی زانكۆ له بنگلادش دژبه پێدانی پشكی دامه‌زراندن به كه‌سانێك كه له شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته به‌شداربوون، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان دا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.