51
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی ناوچه‌ی گه‌شتیاری خۆمس له شارستانی خه‌ڵخاڵ دژبه تێكدانی ژینگه و سرووشتی ئه‌و گونده تۆریستیه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێدانی ڕانتی حكوومه‌تی به ژماره‌یه‌ك شیركه‌تی خسووله‌تی و كه‌سایه‌تی سه‌ر به ڕژیم بۆ لێدانی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و تێكدانی سرووشت نیشان دا. ناڕازیان داوایان له ده‌وڵه‌ت كرد كۆتایی به داگیركردنی له‌وه‌ڕگه و زه‌وی گوندنشینان بهێنێت و ڕێزیان لێ بگرن.