52
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسیان مانیان له خواردن گرتووه.
ناسناوی ئه‌و ٧ به‌ندكراوه بریتیه له: “ڕوحۆڵڵا خوسره‌وی”، “ڕامین محه‌ممه‌دی”، “ئه‌شكان محه‌ممه‌دی”، “فه‌رشید كازمی”، “ڕه‌زا كهیم نژاد” و “هوومه‌ن ئه‌ڵماسی”. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به ناوی “عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم”، ماوه‌ی ٣٤ ڕۆژه دژبه سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ریدا، مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.