45
موعه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه وتنه‌وه‌ی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی نێهزه‌ت خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، گوڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، دابینكردنی بیمه‌ی كارامه و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست بوون. شایانی باسه كه موعه‌لیمانی نێهزه‌ت ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه چاوه‌رێی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی له ئامووزش و په‌روه‌رشن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان به داواكاری موعه‌لمیان نه‌داوه.