37
به پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، محه‌ممه‌د حه‌بیبی وته‌بێژی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، محه‌ممه‌د حه‌بیبی به بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دوایین ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چالاكه سنفییه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو.