“مه‌رزیه ئادینه‌زاده” خوشكی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه باوكیان له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئینقلابی شاری قووچانه‌وه بانگهێشت كراوه.
“ئه‌بۆلفه‌زل ئادینهزاد” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ی ساڵی خه‌ڵكی قووچان و دانیشتووی مه‌شهه‌د، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. پاش تۆماركردنی سكاڵا دژبه هێزه‌كانی ڕژیم، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بۆلفه‌زل خراونه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، خۆشكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و باوكی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌كه‌یان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه. له نوێترین په‌روه‌نده‌سازی دا، باوكی ئه‌بۆلفه‌زل به “بڵاوكردنی درۆ دژبه ڕژیم” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی قووچان كراوه.