29
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی ئاغاجه‌ری و بێهرێگان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه و جیاوازی بوون.