ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شاملوو له‌ تاران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شاملوو، شاعێری گه‌وره‌ی ئێرانی گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كان و مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی تاران ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ئه‌ندامانی كاوونی نووسه‌رانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان، له‌ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د شاملوودا ڕێز له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی بگرن. ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ٢٤مین ساڵڕۆژی كوچی دوایی ئه‌حمه‌د شاملوو، مه‌زاری ئه‌و شاعیره‌ و گۆڕستانی ده‌ورووبه‌ری به‌ ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ گه‌مارۆ درا، به‌ڵام به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ ڕۆبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم وه‌ستان و چه‌ند وێنه‌یان له‌ مه‌راسمه‌كه‌ هه‌ڵ گرت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net