ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی سیستان و به‌لووچستان

 

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی میرجاوه‌ له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكاران، میرجاوه‌ یه‌كێك له‌ بێبه‌ش ترین ناوچه‌كانی ئێرانه كه‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رم و خراپی هه‌یه‌. كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن به‌ كه‌مترین ئیمكانات له‌ سه‌خت ترین دۆخ دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ مه‌زایای كاری بێبه‌رین. به‌پێی زانیارییه‌كان، قه‌راردادی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی سیستان و به‌لووچستان ٤٥ ڕۆژه‌ یان سێ مانگه‌یه‌ و ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ١٥ بۆ ١٦ ملیۆن تمه‌ن تێ ناپه‌ڕێت. كرێكارانی به‌شدار له‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ خوازیاری پێدانی پاداش و سه‌ختی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان له‌ كاتیه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net