ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوینی قه‌زوێن ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جامێعای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
“محه‌ممه‌دڕه‌زه‌ا غه‌فاری” به‌رپرسی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین، به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵكی تاكستان و قه‌زوێن وه‌رگرتووه. ئێستا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت كه ئه‌ندامه‌ی سپای پاسدارانه، وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازی خه‌ڵك نییه و داموده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی پارێزگای قه‌زوێن پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی ناڕازیان، ئیمام جومعه‌ی ئه‌و شاره به ناوی “شێخ عه‌لی ئیسلامی” كه ئه‌ندامی مه‌جلسی خوبره‌گانه، له‌گه‌ڵ غه‌فاری بۆ تاڵانكردنی دارایی خه‌ڵك هاوكاری كردووه و له جیاتی مانه‌وه له زیندان، وتاری نوێژی هه‌ینی ئه‌ڵێته‌وه.