56
ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وتی ئێران بۆ بیست و نۆهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
٢٣ هه‌زار كرێكاری پڕۆژه‌یی و په‌یمانی نه‌وت له ١٢٣ شیركه‌ت ماوه‌ی ٢٩ ڕۆژه مانیان گرتووه و خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، گۆڕینی دۆخی پیشه‌یی و وه‌لانانی جیاوازی بوون.