گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی گه‌لاوێژ، ١٠ كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران، ئابیك، یه‌زد، زه‌نجان و نه‌یشابوور به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌ی “قیام نه‌خ”ی یه‌زد، چوار ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ بریندار بوون. له‌ شاری تاران، سێ كرێكاری شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسن به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو قه‌تاری باری و موسافیربه‌ری بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. له‌ ئابیكی قه‌زوێن كرێكارێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری ساختمانی له‌ شاره‌كانی زه‌نجان و نه‌یشابوور به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بریندار و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net