49
حه‌وت هه‌زار موعه‌لیم و چالاكی كرێكاری له نامه‌یێك دا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ڕه‌سووڵ بۆداغی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بوون.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، “ڕه‌سووڵ بۆداغی” ڕۆژی ١٠ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و چالاكه سنفیه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ته‌نیا یه‌ك جار و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به بۆنه‌ی خوازبێنی كچه‌كه‌ی مه‌ره‌خه‌سی پێ دراوه. ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه سنفیهدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌وڵی پاێزهرهكان بۆ ناردنی په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دیوانی باڵای وڵات بێ ئاكام بووه. له ڕۆژانی ڕابردوودش دا، ڕه‌سووڵ بۆداغی له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.